خوێندراوەتەوە: (1.5K)

پهیام

دوای هەفتەیەك لە پرسەکەى ئەمرۆ هەواڵى لەژیاندامانی”مەتین وەهاب” ڕاگەیەنرا یەكێك لە ئامۆزاكانی “مەتین” بەی راگەیاند: مەتین بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ باوكی كردووە ئێستا لە ژیان داماوە و هەواڵەكە بەهەڵە بە كەس و كاری گەیەنراوە. کەسوکارەکەى دەڵێن، مانگی ئابی ساڵی رابردوو “مەتین وەهاب” لە ڕێگەى گروپێكەوە هەڵخەڵەتێنراوە و بردراوەتە ڕیزى سوپای ڕووسیا بۆ شەركردن لە دژی ئۆكرانیا. هەینی رابردوو هەواڵى کوژرانى بە كەس و كاری گەیەنرا، لە گوندەکەى خۆیان “خراوا” ى برادۆست پرسەی بۆدانرا. لەو بارەیەوە سەرپەرشتیارى ئیدارەى سۆران ڕایگەیاند: هەفتەی رابردوو لە ڕێگەى نوێنەرایەتی عێراق و کوردستان لە روسیا بە دوکۆمێنت هەواڵى کوژرانی گەنجێکی برادۆستمان پێ گەیشت و تەنانەت راپۆرتی فەرمی کوژرانیشیان بۆ ناردین. لەگەڵ ئەوەى هەواڵى لە ژیاندامانەوەى مەتین بۆ ئیدارەى سۆران دڵخۆشکەربوون، بەڵام هەڵگۆرد شێخ نەجیب دەڵێت: کار لەسەر ئەوە دەکەین دوکۆمێنتی دروست لەبارەی زیندوو مانی پەیدا بکەین و لەئەنجام ئاگادارتان دەکەینەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 181 📊 Click Here