دوای 16 ساڵ لە داگیركردنی زەوییەكی 36 دۆنمیی سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان لەلایەن كۆمپانیایەكی وەبەرهێنانەوە لە هەولێر، دواجار بە بڕیاری دادگا كێشەكە یەكلاكرایەوە و خاوەنداریەتی زەوییەكە بۆ سەندیكاكە گەڕێنرایەوە.
نەقیبی سەندیكای ئەندازیاران ڕایگەیاند: دادگا لە دژی “كۆمپانیای ڕۆژهەڵات”، كە پڕۆژەی لەسەر زەوییەكە دروستكردبوو، بڕیاری دا.
ڕوونیشیكردەوە، ئەم زەوییە لە ڕابردوودا بە مەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەندازیاران وەرگیرابوو.
