خوێندراوەتەوە: (123)

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان پەیامێك ئاڕاستەی لیست و قەوارەسیاسیە بەشدارەکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن و ڕایدەگەیەنن، هەر قەوارەو کاندید و حزب و لایەنێکی سیاسی کە ئامادەیە بەندە سەرەکیەکانی پلاتفۆرمەکەی ئێمە بکاتە پلاتفۆرمی خۆی و بەرگری لێبکات وەکو بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی، ئێمە ئامادەین بەپێی بنەمایەکی سیاسی لەگەڵیدا رێکبکەوین وبەئامانجی سەرخستنی کاندیدەکانیان.

لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێن، سەرەڕای تێبینیە مەبدەئی و سیاسیەکانمان لەسەر هەڵبژاردن بەگشتی و هەڵبژاردن لەژێر سایە دەسەڵاتی میلیشیایی و دابەشکاری قەومی و مەزهەبی و تائیفیدا، بڕیاری بەشداریکردنمان دابوو، بۆئەوەی وەکو مەیدانێکی سیاسی لەڕەوتی خەباتی سیاسی خۆماندا بەدەستیەوە بگرین و وەکو چۆن لەهەموو مەیدانەکانی تردا بەرگریەکی پەیگیرانەمان لەمافەکانی کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و کارمەندان و ژنان و لاوان کردوە، بەهەمان نەفەسەوە پرۆسەی هەڵبژاردن و هۆڵی پەرلەمانیش بکەینە مەیدانێکی دیکەی ململانێ و شەڕ لەسەر مافەکان و ئازادی و خزمەتگوزاریەکانی ئەوان.

دەشڵێن،” بەداخەوە بەهۆی هەندێ کەموکوڕی یاساییەوە سەبارەت بەمەرجەکانی بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا، رێگانەدرا ناومان لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا تۆماربکەین. بەوهۆیەوە دەرفەتی ئەوەمان لەدەستدا کە پەرلەمانیش بکەین بەمەیدانی خەبات لەپێناو ماف و ئامانجەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێشدا”.

جەختیش دەكەنەوە، بێگومان لەدەستدانی ئەم دەرفەتە هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێ کە حزبەکانی ئێمە چ لەناو پەرلەمان بن یان لەدەرەوەی پەرلەمان، خەباتی خۆیان بۆ بەرگری لە ماف و داخوازیەکانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و خەڵکی ستەم دیدە، بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان و لاوان، بۆ بەرگری لە ئازادی و خۆشگوزەرانی، درێژەپێدەن.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەیاندا ئەوەش بۆ خەڵك ڕوندەكەنەوە كە لەسەر ئەو بنەمایە بەشداری لەو کەمپینەدا دەکەن کە قەوارە و حزب و لایەنە سیاسیەکان و بەڕێیانخستوە بۆ ناساندنی کاندید وبەرنامەی هەڵبژاردنی خۆیان و ئاشكرایدەكەن،” هەردوو حیزب ڕادەگەیەنین کە هەر قەوارەو کاندید و حزب و لایەنێکی سیاسی کە ئامادەیە بەندە سەرەکیەکانی پلاتفۆرمەکەی ئێمە بکاتە پلاتفۆرمی خۆی و بەرگری لێبکات وەکو بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی، ئێمە ئامادەین بەپێی بنەمایەکی سیاسی لەگەڵیدا رێکبکەوین و بەئامانجی سەرخستنی کاندیدەکانیان”.

پلاتفۆرمی ئێمە (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان) بۆ هەڵبژاردنی عێراق!
١/ کارکردن بۆ گۆرینی یاسای کاری ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠١٥ و دەرچواندنی یاسایەکی کاری پێشڕەوانە کە مافە بنەڕەتیەکانی چینی کرێکار؛ لە پەیوەند بە ئازادیی رێكخراوبوون، مانگرتن و خۆپیشاندان و بەڕەسمی ناسینی نوێنەرایەتی سەربەخۆی کرێکاران لە هەموو مەیدانەکانی پەیوەست بە مافەکانی کرێکارانەوە، دەستەبەر بکات.
٢/ کارکردن بۆ دەرچواندنی یاسای بیمە کۆمەڵایەتیەکان کە لانی کەمی ژیان بەپێی ستانداردی هاوچەرخ بۆ هاوڵاتیان دابین بکات لەلایەن حکومەتەوە.
٣/ کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای ئەحوال شەخسی هەموارکراوی ساڵی ٢٠٢٤ و دەرچواندنی یاسایەکی مۆدێڕن لەبواری باری شارستانی و ماف و ئازادیەکانی ژنان.
٤/ کارکردن بۆ دەرچواندنی یاسای بەڕەسمی ناسینی ئازادی سیاسی و ئازادی بیروڕاو ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری و ئازادی خۆپیشاندان و ئازادیی رێکخراوبوون.
٥/ کارکردن بۆ دەرچواندنی یاسایەکی تایبەت بە خوێندنی خۆڕایی و ئیلزامی تا تەمەنی ١٦ ساڵ و دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ خوێندنی زانکۆ و خوێندنی باڵا.
٦/ کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای سزای زیندانی هەتاهەتایی و سێدارەدان .
٧/ کارکردن بۆ جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت و پەروەردە و فێرکردن
٨/ وەستانەوە دژی هەرجۆرە گەندەڵی و تاڵانکردنێکی داهاتی گشتی و رێگاگرتن لە گرانی و سەپاندنی باجی جۆراوجۆر بەسەر هاوڵاتیاندا

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 121 📊 Click Here