به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به دراون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دوو هێزى ئه‌منیى یه‌كێتیى په‌لامارى یه‌كتریان داوه‌و ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه بازگهيهك به‌ته‌واوى داخراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لهسهرچاوهى ئه‌منیى له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ وه‌ریگرتوه، گرژییه‌كه له‌نێوان دوو هێزى ئه‌منیى یه‌كێتیى (ئاسایش‌و كۆماندۆ) له‌بازگه‌ى بانى مه‌قان ڕویداوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى جه‌ختیكرده‌وه، “هه‌رچه‌ند تائێستا زانیاریى ورد له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ره‌كى له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس لهوهدهكهن، بەهۆی ئەوەی لەبازگەی بانی مەقان ئۆتۆمبێلێک کە چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان (كۆماندۆ)ى تێدابوەو ئامادەنەبوە پێناسەکەی نیشانی كارمه‌ندانى ئاسایشى بازگه‌كه بدات، بەهۆیەوە گرژیی دروستبوەو ڕوبەڕبونەوەو ته‌قه‌یه‌كى زۆریش له‌یه‌كتر كراوه”.
نوێده‌كرێته‌وه
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
