دکتۆر سەلام عەبدولکەریم مامۆستای زانکۆ لەپانێلێکدا لەدیداری ناوەندی شار لەدەزگای میدیایی ڕایگەیاند، ناونانی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا کە تورکیای بێ تێرۆرە کێشە لەناونانەکەی هەیە، پرۆسەکە دانووستان نییە لەنێوان دوولایەندا، تەنها یەکلایەنەیه کورد هەنگاوەکانی ناوە، بەڵام تورکیا تەنها لیژنەیەکی پێکهێناوە.
دکتۆر سەلام عەبدولکەریم دەڵێت، تورکیا دەیەوێت سود لەتواناو نفوزی کاریزمایی عەبدوڵا ئۆجالان وەربگرێت بۆ سود وەرگرتن بۆ کۆتیهاتن بەپەکەکە لەناوخۆو دەرەوەی تورکیا، کە ئەنکەرە دژایەتی دروستبوونی هەرێمێکی کوردی لەڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
دەشڵێت، دەوڵەتی تورکیا لەپرۆسەی ئاشتی سستە و نایەوێت بچێتە چوارچێوە یاسایی و دەستوریەکەیەوە و تا بەشێوەی دەستوری نەبێت، کێشەی کورد چارەسەر ناکات.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
