خوێندراوەتەوە: (5)

سەرۆكی ئەمریكا لەنامەیەكی تایبەتدا بۆ سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت،” ویلایەتە یەکگرتوەکان پابەندبونی بەهێزی خۆی بەهاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، نامەیەك بۆ لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق دەنێرێت و دەڵێت،” من و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵین کە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە، حکومەت و گەلی عێراق بکەین بەبۆنەی ئاهەنگگێڕان بە 93یەمین ڕۆژی نیشتمانیی عێراق”.

سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت، ئەم ساڵ بەچەندین دەستکەوتی بەرچاو جیادەکرێتەوە کە بریتیین لەتوانای خۆڕاگریی عێراق و سەرکردایەتیی گەشەسەندوی لەناوچەکەدا. هەروەها میوانداریکردنی سەرکەوتوانەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لەبەغدا، توانای عێراقی بۆ بەهێزکردنی دیالۆگ و هاوکاری لەنێوان وڵاتانی دراوسێدا دەرخست. سەردانی ئەنجومەنی کاری ئەمریکی-عێراقی لە مانگی نیساندا، پتەویی هاوبەشییە ئابورییە هاوبەشەکەمانی دوپاتکردەوە.

ترەمپ جەختیش دەكاتەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان پابەندبونی بەهێزی خۆی بەهاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت. پێکەوە کارمان کردوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی و پتەوکردنی ئاسایشی وزەو بەردەوامبوون لەسەر گوشارەکان بۆ رێگری لە دوبارە دەرکەوتنەوەی داعش. بە پەرۆشەوەین بۆ بەردەوامیدان بەهاوکاریمان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکان و بنیاتنان لەسەر دەستکەوتە ئابورییەکانمان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 121 📊 Click Here