دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەوی سێشەممە، کاتژمێر
١٠:٢٠ خولەک، بەهۆی هێرشی درۆنیەوە گردی ریعایە لەسلێمانی کەناسراوە بە گردی ( UN ) کرایە ئامانج.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد،
دوای هێرشەکە دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان
دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت کە هێرشی درۆنی بوە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبوە، لێکۆڵێنەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.
هاوکات، کامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی ( CPT) ئەمریكی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” بەهۆی ڕووداوەکەوە پاسەوانێکی بارەگاکە برینداربوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
