خوێندراوەتەوە: (335)

دەزگای گشتیی كاروباری مین ئاماری ساڵی 2025ی بڵاوكردەوە، كە ڕێژەی قوربانییان لە زیادبووندایە.

دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان ئامارەكانی ساڵی 2025ی خستەڕوو، بەپێی ڕاپۆرتەكە، پتر لە 2 ملیۆن و 716 هەزار مەتر زەوی لە 53 كێڵگەی جیاوازدا پاككراونەتەوە و 2 هەزار و 997 مینی دژەكەسی و دژەتانك لەناوبراون.

سەرەڕای ئەم هەوڵانە، ڕێژەی قوربانییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە؛ بەجۆرێك لە ئەنجامی 18 ڕووداو، 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و 17ی دیكەش برینداربوون، دەزگاكە جەختی كردەوە كە سەرەڕای فراوانی ڕووبەرە پاككراوەكان، مین هێشتا مەترسییەكی جیدییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 22 Today: 77 📊 Click Here