خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وتەبێژی دەمپارتی داوای كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستن دەكات و دەڵێت: دەبێ گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵبگیرێت. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان “دەمپارتی” ڕایگەیاند: كۆبانێ لەژێر گەمارۆیەكدایە كە سوپای سووریا سەپاندوویەتی، بەڵام پێویستە گەمارۆی سەر ناوچە كوردییەكان كۆتایی پێ بێت، نابێ كەس تەماشاكەر بێت لەبەردەم ڕەقبوونەوە و گیانلەدەستدانی منداڵان بەهۆی سەرما و برسێتییەوە. وتەبێژی دەمپارتی ئاماژەی بەوە دا، پێویستە توركیا بڕیار بدات ئایا دەستكەوتەكانی كورد لەم قۆناغەدا بە هەرەشە دەزانێت یان وەك دەستكەوت تەماشایان دەكات. ڕاشیگەیاند: بە عەقڵیەتی سەربازی و هەڕەشەی چەك سەقامگیری لە سووریا دروست نابێت. ئایشەگوڵ دۆغان داوای كرد توركیا دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ ڕۆژئاوا بكاتەوە و ڕایگەیاند: كۆبانێ قەیرانێكی گەورەی مرۆیی و نەبوونی خۆراك و دەرمان بەڕێ دەكات. وتەبێژی دەمپارتی ئاشكراشی كرد، لیژنەیەكی تایبەت بە قەیرانەكەیان پێكهێنا و لەم هەفتەیەدا شاندێكی هاوسەرۆكانی دەمپارتی سەردانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا جەهەپە، دەڤا پارتی، سەعادەت و ئاییندە دەكات و پرسی سووریا و رۆژئاوایان لەگەڵ تاوتوێ دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,181 📊 Click Here