خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دەمیرتاش پەیامێکی نوسراوی بڵاوکردەوەو بەتوندی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو کەسانەی قسە و بیروڕاکانی دەشێوێنن و دەڵێت،” ئەوەی زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە قسەو بیروڕا دەخەنە سەر ناوی من”.

سەلاحەدین دەمیرتاش لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی نوسراوی بڵاوکردەوەو كەبەدەسنوسی خۆی نوسیویەتی و دەڵێت،” ئەوەی زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە قسەو بیروڕا دەخەنە سەر ناوی من کە تەنانەت ئاماژەشم پێ نەداون و بەڕای گشتیی ڕادەگەیەنن”.

دەمیرتاش لەنامەکەیدا نوسیویەتی،”پێویستە هەموان بزانن و دڵنیا بن، من بەڕێز و بە سەربەرزییەوە هاتمە ئێرە، رێز و کەرامەتی خۆمم نەشکاندووە و دیسانەوە بە سەربەرزییەوە لێرە دەردەچم یان تا دواڕۆژی ژیانم لێرە دەمێنمەوە”.

ئاماژەی بەوەش کردوە، 9 ساڵ لە زیندان ناخۆشی زۆری بینیوە، بەڵام “دورکەوتنەوە لەخەباتی ئازادی، دیموکراسی و ئاشتیی گەل، لە بەرامبەر هەموو ناخۆشییەکاندا هێزی بەرگری و ئیرادەیەکی پۆڵاییم پێدەبەخشێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 2,515 📊 Click Here