خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەنوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند،” چاوەڕێین کۆمسیۆنی چارەسەریی پەرلەمان بڕیارێکی بوێرانە بدات و لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بکات لەئیمراڵی، چونکە بەو هەنگاوە شەڕی 50 ساڵە بەشێوەیەکی ڕیشەیی و هەمیشەیی کۆتایی دێت”.

لەساڵیادی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی پێشوی هەدەپەو نۆ پەرلەمانتاری دیکە لە 4ی تشرینی دوەمدا، ئەمڕۆ وەفدێکی دەمپارتی بەسەرۆکایەتیی توڵای هاتیمئۆغوڵاری و بە یاوەریی جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری ئیستەمبوڵ، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆکی پێشوی شارەوانیی گەورەی ئامەدیان کرد لەزیندانی ئەدینە.

دوای بەدوای سەردانەكەش، وەفدەكە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاتیمئۆغوڵاری پەیامێکی سەڵاحەدین دەمیرتاشی خوێندەوەو ڕایگەیاند،” هاوڕێکانمان بەشێوەیەکی نایاسایی و نادادپەروەرانە ماوەی نزیکەی 10 ساڵە لەزینداندان”.

دەمیرتاش لەدرێژەی پەیامەكەیدا دەڵێت،” هیوادارین و چاوەڕێین کۆمسیۆنی چارەسەریی پەرلەمان بڕیارێکی بوێرانە بدات و لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بکات لە ئیمراڵی، چونکە شەڕی 50 ساڵە بەشێوەیەکی ڕیشەیی و هەمیشەیی کۆتایی دێت”.

دەمیرتاش باسی لەوەشکردوە کە بۆ ماوەی 50 ساڵ سیاسەتی ئەمنی لەپێشینە بوو، لەئەنجامیشدا بەداخەوە ئەم وڵاتە گیانی دەیان هەزار گەنجی لەدەستدا، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوەی تا ئێستا تاقینەکراوەتەوە، تاقیبکرێتەوە.

لەکۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت،” پێویستە پەرلەمانتاران، ئەگەر پێویست بکات بەوەرگرتنی مەترسیی سیاسیشەوە، بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی ئاشتی، سەردانی ئیمراڵی بکەن”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,752 📊 Click Here