لە سێ ڕۆژدا دەیان هێرش كراونەتە سەر هەولێر و، بەیانیی ئەمڕۆیش بە ژمارەیەك درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، بەڵام سیستەمی بەرگری وەڵامی هێرشەكانی دایەوە. پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاشكرای كرد، تا ئێستا نزیكەی 75 مووشەك و درۆن ئاراستەی هەولێر كراون و سەرجەم هێرشەكان بەرپەرچ دراونەتەوە. ئومێد خۆشناو وتیشی: دوو جار فیرقەی 11ـی پێشمەرگە بەئامانج گیراوە و تەنیا یەك پێشمەرگە بە سووكی بریندار بووە.
