خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بەهۆی سەری ساڵی نوێوە، دە ڕۆژ دەكرێتە پشوو لەقوتابخانەكان و دەڵێت، خشتەی تاقیكردنەوەكان چەند ڕۆژێك پێشخراوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حكومەتی هەرێم، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 25ـی کانونی یەکەمەوە لەهەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشوی فەرمی تاوەکو 3ـی کانونی دوەم بەردەوام دەێت و دەشڵێت، 4ـی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی و وەرزی دوەمی خوێندن دەستپێدەکاتەوە”.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، خشتەی تاقیکردنەوەکان چەند ڕۆژێک پێشخراوەو پێش پشوی سەری ساڵ تاقیکردنەوەکای کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجامدەدرێن و ڕاستەوخۆ دوای پشوی سەری ساڵ وەرزی دوەمی خویندن لەناوەندەکانی حکومی و ناحکومی دەست پێدەکات.

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەستکاریی ساڵنامە نەکراوەو هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکان پێشخراون”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here