روسیا سیستەمی ئاسایشی بەهێزی AI پەرەپێدەدات بۆ چاودێریکردنی شوێنە قەرەباڵغەکان.کۆمپانیای “VisionLabs” ی روسی پەردەی لەسەر سیستەمێکی ئاسایشی Luna Scanner لادا کە لە ناوخۆدا پەرەی پێدراوە و بە AI کاردەکات و بۆ چاودێریکردنی شوێنە قەرەباڵغەکان، وەک فڕۆکەخانەکان و یاریگاکان و زۆر شوێنی دیکەش.
یەکەم سیستەمە لە جیهاندا کە سێ ئەرک لە یەک کاتدا ئەنجامدەدات، کاردەکات بۆ ناسینەوەی شەڕە توندوتیژەکان، ئاگرکەوتنەوە، بەکارهێنانی چەک پاشان گەیاندنی ئەو زانیارییانە بۆ هێزە ئەمنییەکان.
تایبەتمەندیەکانی ئەم سیستەمە:
١. پلاتفۆرمی تەواو دروستکراوی رووسیایە.
٢. لەسەر نەرمەکاڵای ناوخۆیی (MWS) دروستکراوە.
٣. وردبینییەکی بەرزی هەیە، ڕێژەی دۆزینەوەی لە ٩٢%ی هەیە لە دەستنیشانکردنی شەڕ و چەکدا.
٤.لە رووناکی کەم یان بارودۆخی سەختیشدا کاردەکات، وەکو تەم و دوکەڵ.
سیستەمەکە بەهۆی پڕۆسێسەری بەهێزی GPU ەوە مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەکی بێسنوور لە کامێرا دەکات.
دیمیتری مارکۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت “سیستەمەکەمان لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد و بینینی کۆمپیوتەر دامەزراوە و ئەو شتانە دەستنیشان دەکات کە چاوی مرۆڤ ناتوانێت بیبینێت و دەتوانێت وردەکارییەکان بناسێتەوە کە بە بەکارهێنانی سیستەمی ئاسایی دەستنیشانکردنیان قورسە”.