فەرماندەیی هێزەکانی 70 دەنگۆی دەستپێکردنی دامەزراندن لەو هێزانە
ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەم هەواڵە بە تەواوی دورە لە
ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی فەرمی نییە.
فەرماندەیی هێزەکانی 70 لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،” ماوەیەکە بەداخەوە هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەما لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک پەیجی گومان‌لێکراو بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە هێزەکانی 70 پڕۆسەی دامەزراندنی دەستپێکردوە ، لێرەوە بە پێویستی دەزانین بە ڕونی و بێ هیچ
گومانێک ڕایبگەیەنین کە ئەم هەواڵە بە تەواوی دورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی
فەرمی نییە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” لە ئێستادا هیچ پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە
هێزەکانی 70 لە ئارادا نییە و ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بە هەڵبەستراو و ناڕاست
دادەنرێن “.
هێزەکانی 70 داوا لە هاوڵاتیان دەکات بە
وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵانە بکەن و تەنها پشت بە سەرچاوە
فەرمییەکانی هێزەکانی 70 ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست و
متمانەپێکراو .
محەمەد سەردار
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
