سەرباری ئەوەی رێبوار
تەها سەرۆکی لیستی یەکێتی لەکەرکوک، دەنگی یەکەمی لەسەر
ئاستی عێراق بەدەستهێناوە، بەڵام رەتیدەکاتەوە بچێتە پەرلەمان و دەڵێت،” وەک
پارێزگاری کەرکوک دەمێنمەوە “.
رێبوار تەها لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،” لە
کەرکوک دەمێنمەوە و بەشێوازێکى نوێ لەشارەکە خزمەت دەکەم، کۆمەڵانى خەڵکى کەرکوکیش
بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە دڵنیادەکەمەوە کە خزمەتى ئەمجارەیان جیاوازدەبێت لە
ساڵانى ڕابردوو “.
لە هەڵبژاردنی خولی داهاتوی
پەرلەمانی عێراقدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپارێزگای کەرکوک چوار کورسی
بەدەستهێناوە، رێبوار تەها بە بەدەستهێنانی 96 هەزار دەنگ زۆرترین دەنگی
لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە، لەئەگەری نەچونیشی بۆ پەرلەمان، هەڵو جەباری کاندیدی
دەرنەچوی یەکێتی لەشارەکە لەشوێنی رێبوار تەها دەبێتە پەرلەمانتار، چونکە زۆرترین
دەنگی لەناو کاندیدە سەرنەکەوتوەکانی یەکێتی بەدەستهێناوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
