خوێندراوەتەوە: (5.5K)


تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراویCPTی ئه‌مریكی چه‌ندین پێشێلكاری له پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی شێروان شێروانی ده‌خاته‌ڕوو، راشیگه‌یاند كه “مامه‌ڵه‌ی دوژمنكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر شێروان شێروانی و ئازادی راده‌ربڕین به‌رده‌وامه”. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراویCPTی ئه‌مریكی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی رۆژنامه‌وان شێروان شێروانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “مامه‌ڵه‌ی دوژمنكارانه و ناداپه‌روه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌وان (شێروان شێروانی) و ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه”.

له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دانیشتنی دادگاییكردنی رۆژنامه‌وانی زیندانیكراو، شێروان شێروانی له‌سه‌ر كه‌یسێكی نوێ، له دادگای كه‌تنی بنه‌سڵاوه به‌ڕێوه‌چوو. دوای دوو كاتژمێر له دادگاییكردن، شێروان شێروانی، به گوێره‌ی مادده‌ی (229) له یاسای ژماره (111)ی سزادانی عێراقی، به هه‌ڕه‌شه‌كردن له فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌منی ناو زیندانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر تاوانباركرا و دواتریش به (4) ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردن، حوكمدرا”.

ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه تیمی كوردستانی عێراقی CPT، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، نوێنه‌رایه‌تی كۆنسوڵخانه‌كان، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك چاودێری پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یان كرد. تیمی CPT، چه‌ندین پێشێلكاری زه‌ق و ئاشكرای له پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه تۆماركرد، كه بریتی بوون له:

1- پارێزه‌ره‌كان مافی بینینی ته‌واوه‌تی په‌ڕاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و پێشكه‌شكردنی په‌ڕاو و داواكاریان پێ نه‌درابوو.

2- ناوه‌وه‌ی دادگا و ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی دادگا، به‌سه‌ربازگه كرابوو. هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان، به جلی مه‌ده‌نی و به چه‌كه‌وه له ناو چاودێرانی پڕۆسه‌كه، خانه‌واده و هاوكارانی شێروان بڵاوه‌یان پێكرابوو.

3- سكاڵاكار، بانگه‌شه‌ی هه‌بوونی دوو گه‌واهیده‌ری ده‌كرد، كه گوایه له‌و كاته‌ی كه شێروان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه ئاماده‌ییان هه‌بووه. شێروان ره‌تی كرده‌وه كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كردبێت و هیچ گهواهیدهرێكیش بۆ ئه‌وه هه‌بێت، بۆیه داوای هێنانی به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی كرد بۆ ئه‌م رووداوه. به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له‌م رۆژه‌دا، كامێراكانی چاودێری، ڤیدیۆكانی تۆمار نه‌كردووه، هیچ ڤیدیۆیه‌ك وه‌كو به‌ڵگه پێشكه‌ش به دادگا نه‌كرا.

4- كۆمه‌ڵێك پۆستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌كو به‌ڵگه پێشكه‌ش كرابوون، كه سكاڵاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سوكایه‌تی پێكراوه و ناوی زڕێندراوه. به‌ڵام كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی (2022 و 2023)، شێروان شێروانی له زینداندا بووه و هیچ كه‌سێكیش له زینداندا رێگه‌پێدانی نیه بۆ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. چۆن ده‌كرێت ڤیدیۆیه‌ك كه رۆژنامه‌وان شێروان شێروانی بڵاوی نه‌كردبێته‌وه و له كاتی بڵاوكردنهوهشیدا له زیندان بووبێت، بخرێته پاڵی و وه‌كو به‌ڵگه وه‌ربگیرێت؟!.

5- به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده یاساییه‌ی كه شێروان شێروانی پێ تاوانبار كراوه، قورسترین سزا بۆ كه‌سی تاوانبار (2) ساڵه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه یاخود په‌لاماری فه‌رمانبه‌رێكی حكومی یاخود ئه‌نجومه‌نێكی فهرمیدابێت. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه و په‌لاماره‌كه، به‌رامبه‌ر به دادوه‌رێك، یاخود ئه‌نجومه‌نێكی دادوه‌ری بوو، ئه‌وا قورسترین سزا بۆ تاوانبار (3) ساڵ ده‌بێت. به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، كه به‌گوێره‌ی هه‌مان مادده‌ی یاسایی، ئه‌مڕۆ شێروان شێروانی به قورسترین شێوه، به (4) ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردن سزادرا.

6- به‌بیانووی، نه‌بوونی شوێنی پێویست، زۆرینه‌ی چاودێرانی كۆنسوڵخانه‌كان، رێكخراوه‌كان، په‌رله‌مانتاران و ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌ی شێروان شێروانی رێگریان لێكرا چاودێری پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه بكه‌ن.

7- له دوای ته‌واوی بوونی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه، به‌شێك له رۆژنامه‌وانان، چالاكوانان و خانه‌واده‌ی شێروان شێروانی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دادگاكه، ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نییان ده‌ربڕی، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی چه‌كدار، به جلی مه‌ده‌نییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر به‌شدارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان بڵاوه‌یان پێكردن.

تیمی كوردستانی عێراقی CPT ده‌ڵێت: “ناڕه‌زایه‌تی قوڵی خۆمان به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی سیسته‌می دادوه‌ری بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین، ترساندن و تۆڵه‌كردنه‌وه له رۆژنامه‌وانان ده‌رده‌بڕین. به‌رده‌وامی مامه‌ڵه‌ی دوژمنكارانه و حوكمی نادادپه‌روه‌رانه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌وانان و چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ مه‌وداكانی ئازادی راده‌ربڕین به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی جددی بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی دروست ده‌كه‌ن”.

رێكخراوه داواكاره سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ، كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی ووڵاتان، رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، فشاری جددی بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سزادانی شێروان شێروانی له قۆناغی (ته‌میز)دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 2,198 📊 Click Here