
_
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن پەیامێک ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت، “دووژمنت دووژمنی ئێمەیە، هاوڕێت هاوڕێی ئێمەیە” و “هەرگیز ناکەویت.”
رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن لە هەژماری خۆی لە ئێکس، وێنەیەکی خۆی و بافڵ تاڵەبانیی داناوە و بە کوردییەک (کەمێک ناباش) نوسیویەتی، “براکەم بافڵ تاڵەبانی، دەنگت دەنگی راستییە، بڕوات بەرزیە بۆ خەڵکی خۆت، ئێمە هەموومان لەگەڵتین، نابەخشین هیچ کەس دەستدرێژی بۆ تۆ بکات، دووژمنەکەت دووژمنی ئێمەیە، هاوڕێکەت هاوڕێی ئێمەشە، هەرگیز ناکەویت، چونکە نیشانی بوێری و وەفادارییت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە سەرکەوتوو دەبێت دژی باتڵ.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای هێرشەکەی سەر هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی و دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکەی؛ هێزە ئەمنییەکان “تۆمەتی کودەتا و چوار جار هەوڵی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی دەدەنە پاڵ سەرۆکی بەرەی گەل”.
