كه‌سوكارى نزیكه‌ى 90 خوێندكارى كۆلێژه پزیشكیه‌كان كه خه‌ڵكى سلێمانین و ئێستا خوێندكاره‌كانیان له‌ده‌ره‌وه سلێمانى‌و لهزانكۆكانى دیكه لهشارهكانى هه‌رێم ده‌خوێنن، له‌ڕێگه‌ى ه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن، “زانكۆى سلێمانى ئاماده‌نییه وه‌ریان بگرێت”، داواده‌كه‌ن، زانكۆى سلێمانى ده‌رگاى گواستنه‌وه دانه‌خات و داواكاریی ئه‌و خوێندكارانه ڕه‌تنه‌كاته‌وه.
لهڕاگهیهنراوێكدا كه ئاراسته‌ى -یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچونى وردیان بۆ بكرێت، كه‌سوكارى نزیكه‌ى 90 خوێندكار ڕایده‌گه‌یه‌نن، “ئێمە کێشەیەکمان هەیە سه‌باره‌ت بهوەرنەگرتنی خوێندکارەکانمان لەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی”.
باس له‌وه ده‌كه‌ن، “لەهەموو کۆلێژە پزیشکیەکانی هەرێمی کوردستانەوە نزیکەی 90 خوێندکار داوای گواستنەوەیان پێشکەش بەکۆلێژی پزیشکی زانكۆى سلێمانی کردوە، بەڵام بەداخەوە کۆلێژی پزیشکی زانكۆى سلێمانی هەموو داواکاری گواستنەوەی خوێندکارانی ڕەتکردوه‌تەوەو هیچ خوێندکارێکی وەرنەگرتوه”.
وه‌كو كه‌سوكارى خوێندكاره‌كان لهڕاگهیهنراوهكهیاندا بۆ باسیانكردوه، ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدایه، هەموو زانکۆ‌و کۆلێژە پزیشکیەکانی دیکەی کوردستان، گواستنەوەی خوێندکارانیان ڕەتنەکردوهتەوە، ئه‌وه‌ى ڕوده‌دات تەنها کۆلێژی پزیشکی زانكۆى سلێمانیه گواستنەوەی خوێندکارانی ڕەتکردوه‌تەوە.
كه‌سوكارى ئه‌و خوێندكارانه به-یان وت، “سه‌رجه‌م خوێندكاره‌كانمان مه‌رجه‌كانى گواستنه‌وه بۆ زانكۆى سلێمانى ده‌یانگرێته‌وه‌و هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا-دا نییه”.
نمونه‌شیان هێناوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن، “زانکۆی پزیشکی هەولێر، تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 100 خوێندکاری بەگواستنەوە وەرگرتوە”.
له‌و ڕوهشهوه داواکارن، “کۆلێژی پزیشکی سلێمانی، دەرگای گواستنەوەی خوێندکاران دانەخاتو به‌گوێره‌ى یاسا‌و ڕێنمایىو مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکاران وەربگرێت، ئەگەر توانای ئەوەیان نەبێت نزیکەی ئەو 90 خوێندکارە وەربگرن، دەتوانن بەگوێره‌ى نمرە یان بەگوێره‌ى ئەو خوێندکارانەی زۆرترین مەرجیان تێدایە، ڕێژەیەک وەربگرن”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى كردویه‌تى، ده‌ركه‌وتوه له‌ئێستادا، گواستنەوەی خوێندکاران لەنێوان زانکۆکان‌دا بەگوێره‌ى بڕیار‌و ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و بەگوێره‌ى مەرجەکان، کارێکی یاسایی‌و ئاساییە.
هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى‌و لایه‌نه فهرمیهكانى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌م پرسه گفتوگۆ بكات‌و قسه‌یان له‌وباره‌یه‌وه وه‌ربگرێت، به‌ڵام ڕه‌تیانكرده‌وه جگه له‌بابه‌تى ئه‌و پله زانستیه‌ى كه زانكۆى سلێمانى به‌ده‌ستیهێناوه‌و ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایانكرد، قسه له‌سه‌ر هیچ پرسێكى دیكه بكه‌ن.
زانیویه‌تى، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى چه‌ند مهرجو ڕێنماییهكى بۆ گواستنەوەی خوێندكاران هه‌یه ئه‌وانیش بریتین له:
ـ خوێندکار مافی گواستنهوەی هه‌یه له‌نێوان کۆلێژە هاوشێوه‌کان له‌گشت قۆناغه‌كان، جگه لەساڵی یەکەمی خوێندن (ساڵی وه‌رگرتن) بۆ زانکۆیه‌کی نزیک له‌شوێنی نیشته‌جێبونی بۆ ئه‌م مهبهستەش پێویسته به‌ڵگه‌ی فه‌رمی شوێنی نیشته‌جێبون پێشکەشبكات له‌یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:
أ) خوێندکار ده‌رچوبێت له‌خولی یه‌که‌م به‌تێکرای نمرەی لانیکه‌م (70) له‌سیستمی ساڵانه‌و وەرزیی.
ب) خوێندکار ئه‌گەر له‌ساڵانی خوێندنی زانکۆ، دایکی یاخود باوکی کۆچی دوایی کردبێت، بهبهڵگەی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت.
ج) خوێندکار ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی خوێندنی زانکۆ، هاوسه‌رگیریی بكات، پێویسته بەڵگەنامەی فه‌رمی پێشکه‌شبکات به‌هه‌مانشێوه بۆ ئافرەتیش ڕه‌چاوی جیابونه‌وه‌ی خێزانی (گلاق) ده‌کرێت.
د) خوێندکار ته‌نها بۆ ڕەگەزی (مێینه ئه‌گه‌ر له‌ساڵانى خوێندنى زانكۆ منداڵى ببێت‌و بهبهڵگەی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت.
هـ) هه‌ریه‌ك لەحاڵهتهکانی که لهخاڵە کانی (ب، ج، د) ئاماژه‌ی پێکراوه، بۆ ئه‌و خوێندکارانه ی که خۆیان به‌سیسته‌می پارالێڵ) ده‌خوێنن ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ساڵانی خوێندن بوو، ئه‌وا ڕێژه‌ی 25% ده‌چێته‌سه‌ر کرێی خوێندن‌و مه‌رجیشه، خوێندکار له‌قۆناغی پێشتر ده‌رچوبێت.
و) خوێندکار ئه‌گه‌ر منداڵی کوڕ‌و کچی شه‌هیدو ئه‌نفالکراوه‌کان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته نوسراوی پشتگیریی وه‌زاره‌تی کاروباری شههیدانو ئه‌نفالکراوه‌کان پێشکه‌شبکات به‌واژوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی که‌متر نەبێت.
ز) خوێندکار ئه‌گه‌ر منداڵی کوڕ‌و کچی مامۆستایانی زانکۆ بێت، له‌هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دکتۆرا که نازناوی زانستی‌یان هه‌یه، بهههمانشێوەش منداڵی کوڕ‌و کچی فه‌رمانبه‌رانی زانکۆکانو ده‌زگاکانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌مه‌رجێک ساڵانی خزمه‌تى له15 ساڵ که‌متر نه‌بێت.
ح) ئه‌و خوێندکارانه‌ی که له‌ساڵانی پێشوو میواندارییان بۆکراوه، گواستنەوە بەهۆکاری نەخۆشی لەڕێگای لیژنەی پزیشکیەوە.
كه‌سوكارى ئه‌و خوێندكارانهشى له‌لایه‌ن زانكۆى سلێمانیه‌وه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن كێشه‌یان بۆ دروستكراوه ڕایده‌گه‌یه‌نن، “داواکارین لەکۆلێژی پزیشکی سلێمانی، پێداچونەوە بکات بەبڕیارەکەیداو به‌گوێره‌ى ئه‌و مەرج‌و ڕێنماییانه‌ى وەزارەتی خوێندنی باڵا، خوێندکارهكانمان وەربگرن”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
