خوێندراوەتەوە: (1.0K)

زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی نمایشێكی سەما و گۆرانی زانكۆكەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا بێڕێزیی بە پۆشاك و بەرگی ئیسلامیی ژنان كرا و ڕایگەیاند، زانكۆ لە ناوەڕۆكی باس و نمایشەكان بەرپرسیار نییە. لە ڕوونكردنەوەكەی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی ئاماژە بە دیداری كوردناسی كراوە كە ناوەندی “كەشكۆڵ”ی زانكۆكە لە رۆژانی 25 و 26، و 27ی ئەم مانگە سازی كرد. بەپێی ڕوونكردنەوەكە، یەكێك لە میوانەكان گروپی میوزیكی “هونەرگەها وڵات” بوون كە لە ڕۆژاوای كوردستانەوە هاتوون و لە سێیەم ڕۆژی دیدارەكەدا چەند كارێكی میوزیك و شانۆیان پێشكەش كردووە. زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەڵێ: لە بڕگەیەكدا وەك هێمایەك بۆ ڕزگاربوونی ژنان لە ستەمی داعش “بورقە” دادەكەنن و جلی كوردییەكانیان دەردەكەوێت. زانكۆكە لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەیدا نووسیویەتی: لەم ڕووەوە زانكۆ بەرپرسیار لە ناوەڕۆكی باس و نمایشەكان نییە. زانكۆكە دەڵێت: بە دڵنییاییەوە لەم زانكۆیە ڕێزی تەواومان بۆ بەها ئایینی و كۆمەڵایەتیەكان داناوە، بەهاكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە پارێزراو و لەبەرچاو گیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here