پارێزگاری سلێمانی
ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا چاوەڕوانی گەیشتنی نامەی ئەلکترۆنیی دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی
تورکیان بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراقی فیدراڵ، بۆ ئەوەی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی
سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە هەڵبگیرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری
سلێمانی لەپەیامێکدا دەڵێت،” لەگەڵ ئەو هەوڵ
و لێکتێگەیشتنە بەردەوامانەی ماوەکانی ڕابردودا؛ پەیوەست بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا
بە ڕوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی
هێڵی ئاسمانیی تورکشئێرلاینز، لە ئارادابون، بڕیاربوو ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە ئابڵوقەی
سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵبگیرێت و کۆمپانیاو دامەزراوە گەشتیاریی و
فڕۆکەوانییەکان ڕاسپێردرابون خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئامادەبکەن، بەڵام
لەو ڕۆژەدا ؛چاوڕواننەکراوانە ماوەی ئابڵوقەکە درێژکرایەوە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئەمڕۆ لە دیداری سەرۆکی هەرێمی
کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیادا، ئەم بابەتە؛ بە پشتیوانیکردنی گشت هەوڵەکانی پێشوی
هەموو دڵسۆزان و بەداکۆکیکردن و داواکاریی مکوڕانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان، خرایەوە بەر باس و بەسوپاسەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بڕیاری
لابردنی ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دا “.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت،” لە ئێستادا چاوەڕوانی گەیشتنی
نامەی ئەلکترۆنیی دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی تورکیا (نۆ تام)؛ بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراقی
فیدراڵ و بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
