خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم
ئاشکرایدەکات، لیستی موچەی
مانگی یەک لەلایەن بەغداوە وردبینی بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبوە.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “روداو” ئاماژەی بەوەکردوە، لیستی موچەی
مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە وردبینی بۆ کراوە و پەسەند
کراوە، هیچ کێشەیەکی تێدا نەبوە .

وتیشی،” تەنیا ئەوە ماوە کە بەغدا پارەکە بنێرن و هیچ
بیانوییەکیان نەماوە.”

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس
لە بڕینی 3%ـی موچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکەنو دەڵێت: “هەر مانگێک حیسابی خۆی
هەیە، کاتێک بەغدا پارەی مانگەکانی 11 و 12ی نەناردوە، ناکرێت ئێستا پارە لە خەڵک
ببڕین بۆ ئەوەی بیدەین بە ئەوان، ئەمە راست نییە.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 390 📊 Click Here