خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی
باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای
دیمەشق کۆبونەوەو گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ، سەرچاوەیەکیش کۆمەڵێک زانیاری نوێ
و نەبیستراو لەبارەی لێکتێگەیشتنەکە ئاشکرادەکات، گرنگترینیان مانەوەی 70% نەوتی حەسەکەیە بۆ پارێزگاکە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەرۆژئاوای کوردستانەوە ئاشکراکراون،
لەئەنجامی لێکتێگەیشتنەکەی ئەمڕۆی هەسەدە و دیمەشق، هێزەکانی سوریای دیموکرات له شوێنەکانی
ئێستای خۆیاندا دەمێننەوه و چەکدارانی سوریا بۆ چەند کۆمەترێک دەکشێنەوە، بۆ ئەوەی
ناوچەیەکی ئارامی لەنێوان هەردوو هێزەکە دروستبکرێت.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەمریکا داوای كردوە هێزەکانی سوریا بە دوری 10 کیلۆمەتر بكشێنەوە، بەڵام تاکو ئێستا دیمەشق
ئەو داوایەی ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەیەوێت تەنها پێنج کیلۆمەتر بکشێتەوە.

لەبارەی کەرتی وزەوە،
هەردولا رێکەوتون کە 70%ی نەوتی پارێزگای
حەسەکە بۆ پارێزگاکە بمێنێتەوە و 30%ی نەوتەکە دەگوازرێتەوە بۆ دیمەشق.

سەبارەت بە دەروازە سنورییەکانیش، تەنها بەشێک لە کارمەندانی
ئاسایشی ناوخۆ رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو بۆ دەروازە سنورییەکان و دامەزراوە گشتییەکان
و فڕۆکەخانە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 941 📊 Click Here