یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەم هەفتەیە موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەمیدیای پارتی ڕاگەیاند،” دانوستانەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان نەوەستاوە و بەردەوامی هەیە، سودانی وەک خۆی ئاماژەی پێدا بوو لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی کە پێکیهێنابوو هەوڵی یەکلاکردنەوەی پرسەکە دەدات”.
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاند،” هەر وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی دابوو، لەم هەفتەیە موچە دەنێردرێت”.
لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، حەملان وتی،” 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێم ئامادەیە، بەڵام هەر کاتێک ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەنوسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی کرد موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەو کات لەبانکی ناوەندیی هەولێر 120 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ”.
ڕێباز حەملان، دەشڵێت،” جگە لەپارتی، هەموو لایەنە سیاسییەکانی دیکە موچەی موچەخۆرانی هەرێمیان خستە دەستی بەغدا، ئەگەر ئەوان ململانێ سیاسییەکانیان لەناوخۆی هەرێمەکە جێهێشتبا، لەبەغداش دەستیان خستبا ناو دەستی پارتی، هەرگیز ئەو کاتە بەو شێوەیە بەغدا نەیدەتوانی بەو جۆرەی ئێستا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بکات”.
هاوکات حەملان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوەو دەڵێت،” گەرەنتی مانەوەی کیانی هەرێمی کوردستان، بەدڵنیاییەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە”.
سەبارەت بەسەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێباز حەملان، نەیشاردەوە کەسودانی نەیتوانی وەفادار بێت بەرانبەر بەو هەموو پاڵپشتییەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
