ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق دڵنیایی دایە سەرجەم موچەخۆران و دەڵێت”حكومەتی عێراقی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی بەتەواوەتی دابین كردوەو مەترسی لەسەر نییە، بەتابیەتی موچەی ئەم پێنج مانگەی كەماوە.
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق هەموو ڕێكارە پێویستییەكانی گرتوەتەبەر، بۆ دابینكردنی موچەی هەموو چین و توێژەكان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، موچە لەكاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن دابەش دەكرێت و ئەو حاڵەتی دواكەوتنانەی ڕویاندا، هۆكارەكانی هونەری بون و هیچ پەیوەندی بەبارودۆخی گشتی داراییەوە نەبوە.
بەپێی قسەكانی موعین كازمی، حكومەتی عێراق دۆسیەی موچەی لە ێشینەی كارەكانی داناوه، چونكە پرسی بژێوی ژیانەو پەیوەندی بەچەندین ملیۆن خێزانی عێراقەوە هەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی زیابونی خەرجییە گشتییەكانەوە هۆشداری لەكورتهێنانی دارایی دەدرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
