خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ساڵح موسلیم
ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) جەختى کردەوە کە هیچ پرۆژەیەکیان نییە
بۆ دروستکردنى هەرێمێکى جیا لەڕۆژئاواى کوردستان، دەشڵێت، ئەحمەد شەرع ناچارە
سوریاى لامەرکەزى قبوڵ بکات.

ساڵح موسلیم لەچاوپێکەوتنێکی
میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئیدارەی خۆسەر پابەندى رێککەوتنى 10ى ئازاربوە،
بەڵام حکومەتی دیمەشق نایەوێت رێککەوتنەکە
جێبەجێبکرێت.

لەبارەی
ئاڵۆزییەکانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، ساڵح موسلیم وتی،” ئەو
بابەتە نوێ نییە و ڕیشەیەکى کۆن و قوڵى هەیە، پاش ڕێککەوتنەکەى یەکى نیسان
هەسەدە لەو دوو گەڕەکە چوەتە دەرەوەى شارەکە “.

ئەوەشیخستەڕوو،
زیاتر لە مانگێکە فشارەکانى دیمەشق بۆ سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییە
چڕبوەتەوە، هێزەکانى هەسەدە 50 کیلۆمەتر لە حەلەبەوە دورن، لەئێستادا تەنها ئاسایش
و هێزى ناوخۆ لەو دوو گەڕەکە هەیە، بەگوێرەى ڕێککەوتنى یەکى نیسان ئاسایش هەردوو
گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب دەپارێزن.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 970 📊 Click Here