به‌گوێره‌ى بڕیارێكى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له‌ته‌واوى پارێزگاكه ده‌وام ڕاده‌گیرێت، نوخشە ناسیح ده‌ڵێت:”هۆكاره‌كه‌شى بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونى فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجەیه”.
نوخشه ناسیح پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، “بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونى فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجەو بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەرانو هاوڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا، سبه‌ینێ ده‌وام له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان ڕاده‌گیرێت”.
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه جه‌ختده‌كاته‌وه، “ڕاگرتنى ده‌وام به‌هۆى ئه‌و فێستیڤاڵه‌وه، سه‌رجه‌م ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران‌و مامۆستایان تا بەشداریی لەو چالاکییە کولتوریی‌و ئابورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن”.
فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجە یازدهههمینه.. خه‌ڵكى پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێن، تەنها فێستیڤاڵو ئاهه‌نگ نییه بۆ هەنار، بەڵکو چیرۆکی خۆڕاگریی‌و لەدایکبونەوەو دوبارە خۆ بونیادنانەوەیە، سیمبولی هەڵەبجەیە لەئازارەوە بۆ ئاشتیی، ڕۆحی خۆڕاگریی گەلەکەیەتی بۆ گەیشتن بەجیهان لەڕێگەی کولتور‌و بەردەوامیو هیواوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
