خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بریكاری دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی ئاشكرایكرد، كە سبەینێ لەسنوری شارباژێر دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت و كە بڕەكەی 200 لیترە بۆ هەر خێزانێك.

كامەران سەعید- بریكاری دابەشكردنی خۆراك رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەكەمی 2025 نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاوڵاتیانی دانیشتوی ناوەندو گوندەكان و سەرجەم ناحییەكانی سنوری شارباژێڕ، دابەشدەكرێت.

ئەوەش ڕونكردووتەوە، بڕی نەوتەكە بۆ هەر خێزانێك 200 لیترە بەرامبەر بە 104 هەزار دیناری عێراقیی، مەرجە هەر خێزانێكیش كارتی نەوتی هەبێت، ئەوانەشی كارتەكەیان بەسەرچوە نەوتیان پێ‌نادرێت و بێبەش دەبن لەوەرگرتنی.

ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا حكومەتی هەرێم بەرمیلێك نەوت دابەشدەكات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 1,531 📊 Click Here