خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سبەی دووەمین و كۆتا خۆرگیرانی ساڵی 2025 ڕوودەدات و تەنیا لە نیوەگۆی باشووری زەویش دەتوانرێت ببینرێت. لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئەشرەف تادرۆس مامۆستای فیزیا و فەلەكناسیی میسری بڵاویكردەوە: سبەی، یەكشەممە، خۆرگیرانی بەشەكی دوای دوو هەفتە لە مانگگیرانی تەواوەتی ڕوودەدات ئەوەیش بەپێی ئەوەی خۆرگیران تەنیا كاتێك ڕوودەدات كە مانگ نوێ بێت و مانگكیرانی تەواوەتیش تەنیا كاتێك ڕوو دەدات كە مانگ پڕ، واتە 14 بێت. ئەو فەلەكناسە، كە لە پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكییەكان لە میسر وانە دەڵێتەوە ڕایگەیاندووە: خۆرگیرانەكەی سبەینێ تەنیا لە نیوەگۆی باشووری زەوی، وەك باشووری ئوستوڕالیا و زەریای هێمن و جەمسەری باشوور دەبینرێت. ئەو ڕایشیگەیاند: خولێكی ڕێكوپێك لە مانگگیران و خۆرگیران هەیە كە بە خولی (سارۆس) ناسراوە، 18 ساڵ و 11 ڕۆژ و هەشت كاتژمێر دەخایەنێت كە یەكسانە بە 223 مانگی قەمەری، دوای ئەو ماوەیە خۆر و مانگ و زەوی دەگەڕێنەوە هەمان خاڵی خۆیان و خۆرگیران و مانگگیران دووبارە دەبنەوە وەك ئەوەی كە 18 ساڵ بەر ئێستا ڕوویدا. 29ی ئادار، واتە مانگی سێی ئەمساڵ خۆرگیرانی بەشەكی ڕوویدا و مانگیرانی تەواوەتیش دووهەفتەی تەواوە ڕوویداوە كە لە بەشێكی بەرچاوی وڵاتان توانرا ببینرێت و لە وڵاتانی ئیسلامیش سوننەتی نوێژی مانگگیران زیندوو كرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 2,382 📊 Click Here