پهیام بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار ماڵێک لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی سووتا و خاوەنی ماڵەکە برینداربوو. کەسوکارى قوربانییەکان بۆ ڕایانگەیاند بەهۆى کێشەى تەکنیکى لە ئۆتۆمبێلەکانى ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە درەنگ کۆنترۆڵ کراوە و زیانى زۆر بەر ماڵەکە کەوتووە.
