خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی له ههژماری تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ڕایدەگەیەنێت، دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی هەواری شار، لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستەدا چالاک دەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە: «بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گشتی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی هەواری شار، لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستەدا چالاک دەکرێن.» ئەوەشی خستە ڕوو، پێویستە شۆفێران پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن، کە ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوی و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here