خوێندراوەتەوە: (832)

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و پشووی نەورۆز لە ڕێكەوتی 19 بۆ 28 ی 3 ی 2026 ، نزیكەی (10) هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیەش هەزار و 783 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە: لەو 10 ڕۆژەدا لە نەخۆشخانەی دڵ لە شاری سلێمانی (627) نەخۆش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داغڵ كراون. هەروەها (85) نەشتەرگەریی قەستەرە و (49) نەشتەرگەری دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە. ئاماژەى بەوەشکردووە لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 256 كەس سەردانیان كردووە و 9 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 5 نەشتەرگەریش ئەنجامدراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 37 Today: 2,269 📊 Click Here