خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌باره‌ی ئاشتی و ئاگربه‌ستی جه‌نگه‌وه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌واڵی خۆش ببیستین. ڤولۆدیمیر زیلینیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای كرد، به‌رپرسانی ئۆكرانی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كانیان گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی دووباره بونیادنانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابوریی وڵاته‌وه بۆ قۆنغای دوای جه‌نگ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پلانێكی ئاشتییدا كه له 20 خاڵ پێك هاتووه و بڕیاره به‌م زووانه ڕأده‌ستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی بكه‌ن. زیلینیسكی ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌واڵێكی خۆش ببیستیسن كه هه‌مووان دڵخۆش بكات و سنوورێك بۆ ڕشتنی خوێن دابنێت. لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌كاتێكدایه نزیكه‌ی سێ ساڵه جه‌نگی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئكرانیا ده‌ستی پێ كردووه، هه‌ر ئه‌مرۆش زیلینیسكی باسی له‌وه كردبوو ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه ببه‌ن له‌ماوه‌ی 60 تا 90 ڕۆژدا به مه‌رجێك ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا گره‌نتیی پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 215 📊 Click Here