سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاش به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی له نێو حزبه‌كانی عێراقدا كرانه‌وه‌ی ده‌ربڕی به ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی: هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه، كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق. هه‌روه‌ها سودانی ده‌ستخۆشی له لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی هاوڵاتیان، به‌وانه‌شه‌وه كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه، چونكه عێراق هی هه‌مووانه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆتایدا باس له‌وه ده‌كات كه كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات، داواشی له هه‌موو لایه‌ك كرد به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به گه‌لی عێراق بكه‌ن، وتیشی: بڕیاری گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی كۆتاییه و ده‌بێت حكومه‌تێكی لێهاتوو پێكبهێنن.
