خوێندراوەتەوە: (52)

لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی ڕاسپارد موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا.

هاوكات، لەبارەی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی نانەوتی، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بەمیدیای پارتی ڕاگەیاند، رێککەوتون هەولێر چەندە داهاتی لەبەردەستە، ئەوەندە ڕادەستی عێراق بکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم داوای لەبەغدا كردوە، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێم كەبەهۆی جەنگەوە داهاتی دەروازە سنورییەكان بەڕێژەی %70 كەمی كردوە، بڕی ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی بۆ ئەم مانگە كەمبكرێتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 177 Today: 1,339 📊 Click Here