خوێندراوەتەوە: (343)

پهیام:

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی دیبلۆماسی بە ‏بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، بە ئامانجی “ڕاگرتنی ‏دەستبەجێی جەنگ”. لە میانەى بەشداریکردنیدا لە کۆنگرەیەکدا بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، کە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا و ‏سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەربارەی پەرەسەندنە هەرێمییەکانی ئێستا ڕێکیان ‏خستبوو. محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کراونەتە سەر ‏خاکی عێراق و وتیشی “هەڵوێستی عێراق جێگیرە لە ‏ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاک یان ئاسمانی بۆ هێرشکردن یان ئەنجامدانی چالاکییە ‏سەربازییەکان دژی وڵاتانی دراوسێ”.‏ محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند “جەخت لەسەر پاراستنی نێردە ‏دیپلۆماسییەکان دەکەینەوە. بە توندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی مەدەنییەکان، دامەزراوە ‏مەدەنی و نەوتی و ئەتۆمییەکان لە ئێران دەکەین”.‏ سەرۆکوەزیرانی عێراق داواى کرد هاوپەیمانێتییەکی دیبلۆماسی بە ‏بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بە ئامانجی “ڕاگرتنی ‏دەستبەجێی جەنگ” پێک بهێنرێت. ڕاشیگەیاند “پێویستە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە ‏یەکگرتووەکان بڕیارێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەربکات، ئەنجوومەنی ئاسایشیش ئەرک و ‏بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ ‏بکات”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 886 📊 Click Here