سودان وڵاتی ئیمارات به پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی (پشتیوانی خێرا) تۆمه‌تبار ده‌كات و داوای فشاری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كاره ده‌كات. حه‌سه‌ن حامید باڵیۆزی سودان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وڵاتی ئیماراتی به پێدانی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی به هێزه‌كانی “پشتیوانی خێرا” تۆمه‌تبار كرد، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی ڕاگرتنی پێدانی پاره و چه‌ك به میلیشیاكان، كه به تیرۆریست ناوزه‌دی كردن، بده‌ن. حامید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دابین ده‌كات زۆر ناسراوه، به‌داخه‌وه وڵاتی ئیماراته، هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، به‌رده‌وامبوون له‌و پڕچه‌ك كردنه ده‌بێته هۆی زیادبوونی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی زیاتر. لێدوانه‌كانی دیپلۆماتكاره سودانییهكه له كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی دابه‌شبوونی كرداری سودان، دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی شاری فاشر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا و زیادبوونی تواناكانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌ر پێنج پایته‌خته‌كه‌ی دیكه‌ی دارفۆر، جه‌نگه‌كه توندتر بووه‌ته‌وه. پێشتریش سوپای سودان له‌ڕێی ژماره‌یه‌ك ڕاپۆرته‌وه كه ئاماژه به‌بوونی هاوكاری سه‌ربازی له‌ڕێی وڵاتانی چاد و لیبیا و كینیا و سۆماڵه‌وه ده‌كات، تۆمه‌تی هاوشێوه‌ی ئاڕاسته‌ی ئیمارات كردبوو، به‌ڵام ئه‌بوزه‌بی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كۆمسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، چه‌ندین ڕاپۆرتی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی مه‌یدانی و تاوانی ده‌ستدرێژی و هێرش بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی له فاشر له دوای هێرشه‌كه‌ی 26ی مانگی ڕابردوو هه‌یه.
