سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی لە ێکدا پیرۆبایی ھەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەک ڕابەری نوێی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە متمانەی بە سەرکردایەتی نوێی ئێران ھەیە بۆ تێپەڕاندنی لەم قۆناغە ھەستیارەدا. محەمەد شیاع سوودانی ێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی کردووە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕابەری نوێی ئێران. لە ەکەدا، ھاتووە: “متمانەی خۆم بۆ توانایی ڕابەرایەتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێپەڕاندنی لەم قۆناغە ھەستیارەدا کە دەبێتە ھۆی یەکگرتوویی گەلی ئێران دەردەبڕم”. ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە ەکەیدا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئێران دووپات کردووەتەوە و ڕاشیگەیاندووە عێراق پاڵپشتی لە ھەموو ئەو ھەنگاوانە دەکات کە ئامانجیان کۆتاییھێنانە بە ململانێیەکان، ھەروەھا باسی لەوەش کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی سەروەریی ئێران ڕهت دەکەنەوە، بەشێوەیەک سەقامگیری ھەموو وڵاتانی ناوچەکە و ئاسایشی عێراق و ئێران بپارێزێت.
