خوێندراوەتەوە: (313)

لە شەش ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێك سنووری ئیدارەی سۆران بە درۆنی بۆمبڕێژكراو لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان كراوە شەوی ڕابردوو لە ئیدارەی سۆران درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بەسەر خانوویەكدا بەر بووەوە و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: درۆنێك لە قەزای ناوەندی سۆران كەوتەوە خوارەوە و بەر ماڵی هاووڵاتییەك كەوت كە بەهۆیەوە ئافرەتێكی بەساڵاچوو كە لە خانووەكە دەژیا بریندار بووە، هەروەها هاووڵاتییەكیش كە بەو شوێنە تێپەڕ دەبوو، بریندار بووە. بەپێی قسەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕووداوەكە زەرەر و زیانی بەر خانووی هاووڵاتیانیش لەو دەوروبەرە گەیاندووە. لە ماوەی شەش ڕۆژی رابردوو هەر یەك لە چیای كۆڕەك، گوندی كەوەرتە، گوندی وەردێ، هەروەها سنووری ناحیەی وەرتێ و فڕۆكەخانەی هەریر بە درۆنی بۆمبڕێژكراو لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان كراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 1,270 📊 Click Here