خوێندراوەتەوە: (3)

سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، دەڵێت: هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەیە بچێتە ناو سوپای نوێی سوریا کە بڕیارە پێکبهێنرێت، بەڵام بەومەرجەی یەکگرتنەکە لەسەر بنەمایەك بێت کە ڕێز لەناسنامەو خەباتو قوربانیدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بگرێتو مافی هەموو پێکهاتەکانی سوریا بپارێزێت بەبێ جیاوازیی.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، حەمۆ تێڕوانینێکی گشتگیری لەدیدگای هێزەکان سەبارەت بەدانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ دیمەشق خستەڕوو، باسی لەئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی یەکگرتن لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی 10ی ئادارى ئهمساڵهوه كرد.

دهڵێت، “هەنگاوەکانی داهاتوی حکومەتی دیمەشق دیاریدەکات کە ئایا پرۆسەی یەکگرتن خێراتر دەبێت، یان خاو دەبێتەوە، یان ڕەنگە هەر ڕابوەستێت”.

سیپان حهمۆ ڕاشیگەیاند، “ئێمە بەدوای یەکگرتن لەسوپای داهاتوی سوریادا دەگەڕێینو پێمانوایە هەسەدە بناغەی بونیادنانی سوپای نیشتمانی نوێى سوریایه، لەڕاستیدا سوپایەکی نیشتمانی سوریا بەبێ بەشداری هێزەکانی هەسەدە دروستنابێت، لەم چوارچێوەیەدا ئامادەیی خۆمان بۆ پەیوەستبون بەسوپای نوێ ڕاگەیاندوەو ئەمەش ئامانجی ستراتیژیی ئێمەیە”.

ئەوەشىخستەڕوو، “لەماوەی ڕابردودا هێزەکانمان بەڕێگریکردن یان خاوکردنەوەی پرۆسەی یەکگرتن تۆمەتبارکراون، ئەم تۆمەتانە بەتەواوی دورن لەڕاستییەوە، ئێمە دەمانەوێت بچینە ناو سوپای نوێ، بەڵام هەندێک لایەن هەوڵدەدەن پرۆسەی یەکگرتن بهگوێرهى دیدگا تەسکەکان لێکبدەنەوە کە بەدیل دەمێننەوە بۆ عەقڵیەتی دەسەڵاتی پێشوو”.

بهوتهى ئەو فەرماندەیەى هەسەدە، “سوریا بەبێ بەشداریی هەموان، نابێتە زێدی هەموان، ههربۆیه ڕێگە نادەین بهدوبارەبونەوەی ئەو سیاسەتەى سوریاییەکان دەیان ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنن”.

ئهوهشى وت، “ئێمە جهختدهكهینهوه بونی ئێمە لەناو سوپای سوریا پێشمەرجێکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستاو پاراستنی هەموو پێکهاتەکان، بەڵام ئەم یەکگرتنە دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنو هاوبەشی یەکتربێت نەک بهگوێرهى دیدگای هەندێک لایەنی دیمەشق کە پلانەکانیان لەسەر بنەمای دورخستنەوەو تەسفیەکردنە”.

ههر لهو چاوپێكهوتنهدا حهمۆ وتى، “گفتوگۆکان بەردەوامدەبن، چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی گەلەکەمان وەک بنەمای هەر هەنگاوێک دەمێنێتەوە، تائەوکاتەشی حکومەتی ئێستا ڕێوشوێنی ڕاستەقینە بۆ دڵنیاکردنەوەی پێکهاتەکانی سوریا نەگرێتەبەر، هەسەدە وەک هێزی بەرگریی لەبونو ژیانو ناسنامەی گەلەکەمان لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا دەمێنێتەوە”.

فهرمانده باڵاكهى ههسهده نهیشاردهوه، “لەسەرەتای دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)و دواتر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە، هەزاران شەهیدمان کردە قوربانی بۆ بەرگریکردن لەگەلەکەمانو لەهەوڵی بونیادنانی نیشتمانێکی هاوبەش بۆ هەموو سورییەکانین، ئێمە دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێناوەو بەردەوامیشدەبین لەبەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر کە شایەنی قوربانیدانی گەلەکەمانە، ئهوهش نابێت نادیده بگیرێت كه ئەمڕۆ لەسایەی هێزەکانی (هەسەدە) لەناوچەکانمان بەسەلامەتیو سەقامگیریی دەژین، لەکاتێکدا باقی سوریا بەدەست ئاژاوەگێڕییو کوشتنی ڕۆژانەوه دەناڵێنێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 3,017 📊 Click Here