خوێندراوەتەوە: (669)

سیپان حەمۆ،
یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی رۆژهەڵات ( رۆژئاوای کوردستان
) پەیامێکی لەبارەی گرژییەکانی حەلەب و عەفرین بڵاوکردەوەو رایگەیاند، هەموو
ئەوانەی سوکایەتییان بە ئاڵای سوریا کرد، ئەوانەشی دەستدرێژییان کردە سەر
هاوڵاتییان کورد سزادەدرێن.

سیپان حەمۆ لەراگەیەنراوێکدا
کە سەکۆی “ئێکس” بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەدکرد،” بەهۆی روداوێکی
تاکەکەسی، گەلی کورد لە حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری روبەڕوی لێدان و سوکایەتی بونەوە،
هەندێک کەسیش ئەو روداوانە بە هەل دەقۆزنەوە بۆ دروستکردنی ئاژاوە لەنێوان گەلی
سوریادا “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
پێویستە لەدژی ئەو کەسانە بوەستینەوە کە ئەو هەڵسوکەوتانە دەنوێنن و دەبێت کار بکەین
بۆ بەهێزکردنی یەکبونی نیشتیمانیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 997 📊 Click Here