سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئیسفەهان و بەم جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی جەیران زاهیری و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی محەمەدڕەزا برنجەگانی، ٢٩ ساڵ و خەڵکی ئیسفەهان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان (دەستگرد) جێبەجێ کرا.
لە لایەکی ترەوە سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عەزیز قوربانیفەر، ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی «خونەک»ی شاری خفر سەر بە پارێزگای فارس لە بەندیخانەی ناوەندیی بەم سەر بە پارێزگای کرمان جێبەجێ کرا.
ئ.ه
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.