خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ڕۆژانی نۆ، 10 و 11ـی ئەم مانگە بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەناوەندەکانی خوێندنی زانکۆ‌و پەیمانگەکانی حکومی و تایبەت پشوی فەرمی دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەرێکەوتی 11ـی 11، پشوی فەرمی بۆ خوێندکاران لەزانکۆو پەیمانگەکان ڕاگەیەندرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دوەمی 2025، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ بەشداری کردن لەهەڵبژاردنەکان، پشوی فەرمی بۆ خوێندکاران و قوتابییان لەزانکۆو پەیمانگەکان ڕاگەیەندرا.

هاوکات ئیدارەی پارێزگای کەرکوك بڕیاریدا، سبەی و دوو سبەی لەسەرجەم قوتابخانەكان بكرێتە پشوو، بە ئامانجی یەکخستنی وانەکان لەنێوان قوتابخانەکاندا، چونكە زۆربەیان كراونەتە بنكەی دەنگدان، لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێبكەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 137 Today: 813 📊 Click Here