خوێندراوەتەوە: (490)

بە مەبەستی سەركۆنەكردنی دەستدرێژییەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی و داواكردنی ئاشتی بۆ ناوچەكە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بانگەوازێكی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق دەكات و داوایان لێدەکات دژی ئەمریكا و ئیسڕائیل خۆپیشاندان بکەن. سەدر لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لە گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتە و ئاراستە جیاوازەكانییەوە كرد، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاكان بڕژێنە سەر شەقامەكان بۆ ڕەتكردنەوەی جەنگ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. موقتەدا سەدر ئەو خۆپیشاندانەی بە هەنگاوێكی نیشتمانی ناو برد و جەختی كردەوە، كە دەبێت گردبوونەوەكە بەوپەڕی ڕێكخستن و ئاشتییانە بەڕێوە بچێت، دروشمەكان یەكگرتوو بن، ڕایشیگەیاند: بەدەر لە ئاڵای عێراق، بەرزكردنەوەی هیچ ئاڵایەكی دیكە ڕێگەپێدراو نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,208 📊 Click Here