خوێندراوەتەوە: (1.4K)

تورکیا بودجەی شەڕی بۆ ساڵی 2026لە 40 ملیار دۆلارەوە بۆ 51 ملیار دۆلار زیادکردوە، سەرۆکی
فراکسیۆنی دەم پارتیش ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و دەڵێت،” دەبوو بودجە بۆ نان و
ئاشتی بێت “.

سەزای تەمەلی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ئاماژەی بەوەکرد،”
ساڵی پار، 40 ملیار دۆلار بۆ کەرتی ئاسایش تەرخان کرابوو، ئەمساڵ گەیشتووەتە 51 ملیار دۆلار، واتە پشکەکەی
بەردەوام لە زیادبوندایە و 11.5٪ـی بودجە بۆ بیرۆکراسی شەڕ، عەقڵی سەربازی
تەرخانکراوە “.

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی روی قسەکانی ئاراستەی
بەرپرسانی تورکیا دەکات و دەڵێت،” ئایا
وڵات کێشەیەکی لەم شێوەیەی هەیە؟ پێشتر بیانویەکی لەم شێوەیە پیشان دەدرا، بەڵام
دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان لە 27ـی
شوباتەوە، ئیتر هیچ بیانویەکتان نەماوە، لە کاتێکدا ستراتیژیەتی سیاسەتی
دیموکراتیک پێویستی بە ئەوەندە چەک نییە، ئایا ئێوە بۆچی هێشتا ئەوەندە پارە بۆ
چەک تەرخان دەکەن “؟

ئەوەشیخستەڕوو،” لەبنەڕەتدا
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی دۆخی ئێستا و هەژاریش هەر ئەمەیە، دەبوو بودجە بۆ
نان و ئاشتی بێت، بەڵام واز لە ئامادەکردنی بودجەی نان و ئاشتی بهێنن، ئێوە
بودجەتان بۆ شەڕ و سەرمایە ئامادە کردووە. “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 213 Today: 1,076 📊 Click Here