خوێندراوەتەوە: (1.4K)

سەرچاوەیەکی
نزیک لەچوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتی کردۆتەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران
بە شێوەیەکی ئاسان و بەپێی ڕێککەوتنی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت، ئەو دەنگۆیانەشی لە میدیاکاندا
بڵاودەبنەوە تەنها بۆ وروژاندنی ڕای گشتین.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەبێ ئاڵۆزی
بەردەوامن.

ئەو
سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە کە میکانیزمی پەسەندکراو ڕێگە بە هەر لایەنێک دەدات
کە 25 کورسی و سەرووتری هەبێت بۆ خۆکاندیدکردن، کە ئەمەش سێ لایەنی گرتەوە:
ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، دەوڵەتی یاسا، و سادقوون دەگرێتەوە، بەڵام قەیس خەزعەلی
(سادقوون) لەکێبڕکێکە کشاوەتەوە، بەمەش کێبڕکێکە لە نێوان نووری مالکی و موحەممەد
شیاع سوودانی کورت دەبێتەوە.

سەرچاوەکە
ئاشکرای کرد کە سوودانی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە “لە کاندیدبوون
دوورخرایەوە” بەهۆی هەڵەکانی ماوەی پێشووی حکومەتەکەی، دەشڵێت ئێستا سوودانی دوو بژاردەی لەبەردەمە: یان جێگرەوەیەک
پێشکەش بکات، یان گۆڕەپانەکە بۆ کاندیدی دەوڵەتی یاسا، نووری مالکی، بەجێبهێڵێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here