خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە كاروباری ناوخۆی وڵات هێڵی سوورە و دەستێوەردانی دەرەكیش ڕەتدەكەینەوە. سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا بە توندی ڕەتیكردەوە قبووڵی هیچ جۆرە دەستێوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری سیاسیی وڵاتدا بكات و جەختی كردەوە كە پرسە ناوخۆییەكان بابەتێكی سەروەریی تەواون و تەنها عێراقییەكان بەپێی دەستوور و ویستی ئازادانەی خۆیان بڕیاری لێ دەدەن. سەرۆكایەتیی كۆمار ڕوونیكردەوە كە ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی بنەمای سەرەكیی سەقامگیرییە، بەتایبەت لە پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەتدا كە دەبێت پشت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی تشرینی دووەمی ڕابردوو ببەستێت، كە تێیدا بەشداربوونێكی بەرفراوانی جەماوەری و هێزە سیاسییە براوەكان تۆمار كرا. لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، سەرۆكایەتیی كۆمار خواستی عێراقی بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی دەرەوەی هاوسەنگ دووپات كردەوە، كە لەسەر بنەمای كرانەوە، هاوكاریی ئەرێنی و ڕێزی بەرامبەر بنیات نراوە، بەجۆرێك كە بەرژەوەندیی گەلان بپارێزێت و بەشداری لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بكات، دوور لە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی یەكتر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here