خوێندراوەتەوە: (1)

سەرۆككۆماری عێراق دەڵێت حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ پاراستنی سنوورەكان و ڕێگری لە بەكارهێنانی خاكی عێراق دژی ئێران، دەكات. ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆككۆماری عێراق لە ڕاگەیاند كە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان، هاوتا ئێرانییەكەی ئەنجام داوە و تێیدا وێڕای سەرەخۆشی جەختی لە “هەڵوێستی فەرمیی عێراق لە ڕەتكردنەوەی جەنگ” كردەوە و داوای “ڕاگرتنی دەستبەجێی كارە سەربازییەكان و دیالۆگی” كردەوە. ئاماژەشی بەوە كرد كە “عێراق، بە گەل و حكومەتەوە، داوای ئاشتی دەكات و هاوپشتیی خۆی بۆ گەلی ئێرانی دۆست دەردەبڕێت و ستایشی خۆڕاگرییان دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەكان.” لە بەشێكی پەیوەندییەكەدا سەرۆكۆماری باسی لەوە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان كرد و ڕایگەیاند بە توندی كار دەكات بۆ پاراستنی سنوورەكان و ڕێگری لە هەر هەوڵێك بۆ بەكارهێنانی خاكی عێراق بە مەبەستی ڕاكێشانی بۆ ناو پەرەسەندنەكان یان هەڕەشەكردن لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش كۆماری ئیسلامیی ئێران.” هەروەها ئەو هێرشانەی شەرمەزار كرد كە “هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج”، و جەختی كردەوە كە “كارێكی لەو شێوەیە هاوكار نابێت لە بەدیهێنانی سەقامگیریی ناوچەیی، بەڵكو ئاستی گرژی و پەرەسەندنەكان زیاتر دەكات.” لەلایەكی دیكەوە، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران جەختی لە قوڵی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە و داوای دروستكردنی سیستەمێكی یەكێتی هەرێمیی كرد كە وڵاتانی ناوچەكە كۆ بكاتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان و بەهێزكردنی هاوبەشیی ڕاستەقینە لە پێناو بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیریدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 1,281 📊 Click Here