سەرۆكی ناوەندی نیشتمانیی عێراق بۆ قەیران و كارەساتەكان سەردانی چەمچەماڵی كرد و ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژدا هاوكارییەكانیان پێشكەش دەكەن. د. جەعفەر بەتاتی لە لێدوانێكدا بۆ () ئاماژەی بەوە كرد، لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی شارەكەیان كردووە بۆ ئەوەی بزانن قەبارەی زیانەكان بەهۆی باران و لافاوەكەی هەفتەی ڕابردوو چەندە بوون. وتیشی: ڕەزامەندیمان بۆ دابینكردنی هاوكاری بە شارەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق وەرگرتووە و بە ویستی خودا لەماوەی دوو ڕۆژدا هاوكارییەكانیان پێشكەش دەكەین.
