خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، به توندی سەرکۆنەی هێرشه ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی گازی سروشتی کۆرمۆر له شاری سلێمانی دەکات که بووه هۆی تێکچوونی دابینکردنی وزه له هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی وڵات.

سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا ڕونیکردەوە، ئەم تاوانە قێزەونە هەوڵێکی نەزۆکە بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و زیان گەیاندن بە ئابووری نیشتمانی و هێنانەئارای ئاژاوە لەوڵاتدا.

دەشڵێت، لەو ڕووەشەوە جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و جددی لەو هێرشە دەکەینەوە وە ئەنجامەکەی ئاشکرا بکرێت و داوا لەهەموو هێزە سیاسییەکان و نیشتیمانیەکان دەکەین ڕیزەکانیان یەکبخەن و پێکەوە کار بکەن لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ڕێگری لەهەر هەوڵێک بۆ هاندانی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 1,789 📊 Click Here